گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نان بەقەبارەى سەمون

وادەى بەرزکردنەوەى نرخى نان دیاریکرا

2021.08.18 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى بەرزکردنەوەى نرخى نان دیاریکرا

ناس کورد-

 

نانەواخانەکانى سلێمانى جەختدەکەنەوە کە لە رۆژى شەممەوە نرخى نان بەرزدەکەنەوە و شەش نان دەکەن بە هەزار دینار، دواى ئەوەى لەگەڵ قایمقامیەت نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نانەواخانەکان دوێنێ لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانى قایمقامیەت کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنى کێشەى نرخى نان، دواى بەرزبوونەوەى نرخى ئارد.

 

خاوەنى نانەواخانەیەک لە پەخشى راستەوخۆى "ناس کورد" دا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، قایمقامیەت پێشنیازیکردووە قەبارەى نان لە ١٠٠ گرامەوە بۆ ٨٠ گرام کەمبکرێتەوە، بەڵام ئەوان رازى نەبوون، چونکە نانێک ئەوکات هێندەى سەمونێک دەردەچێت.

 

قەبارەى هەر نانێک لە هەرێم پێشتر ١٢٠ گرام بوو، بەڵام لەمانگەکانى رابردوودا بۆ ١٠٠ گرام کەمکرایەوە دواى بەرزبونەوەى نرخى ئارد.

 

خاوەنى نانەواکەى سلێمانى باسى لەوەشکرد، سەرجەم نانەواخانەکان بڕیاریانداوە لەشەممەوە شەش نان بکەن بە هەزار دینار لەجیاتى هەشت نان، ئەگەرنا سەرجەم نانەواخانەکان دادەخرێن.