ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەرکردنى سزاى لەسێدارەدانى بۆ خۆکوژێکى ئۆزبەکستانى دەرکرد کە حەوت ساڵ لەمەوبەر لە خانەقین خۆى تەقاندەوە، بەڵام گیانى لەدەستنەدا و بە بریندارى کەوتە دەست ئاسایش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دادگای تاوانەكانی كەركوك -گەرمیان بریاری لە سێدارەدانی بۆ ئازاد بیك زەعفەر دەرکردووە کە خەڵكی ئۆزبەكستانە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئازاد بیك زەعفەر پاش ئەوەی كردەوەیەكی تیرۆرستی خۆكوژی لە قەرەتەپە لە ساڵی ٢٠١٤ئەنجامدا كە ژمارەیەك خەلك تێیدا شەھید و برینداربون بە بریندارى دەستگیرکرا.