گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ویلایەتی بامیان

یەكەم جوڵەی تالیبان دژی سیمبولێكی شیعەی ئەفغانستان

2021.08.18 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم جوڵەی تالیبان دژی سیمبولێكی شیعەی ئەفغانستان

ناس كورد_

بزوتنەوەی تالیبان پەیكەری سەركردەی میلیشیایەكی شیعەیان تەقاندەوە كە لە ساڵانی نەوەدەكان بەدەستی تالیبان كوژراوە و سەر بە كەمینەی هەزارەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی AP ئەمەریكی پاش بەدواداچوون بۆ چەند بڵاوكراەوەیەكی تویتەر لە هەواڵێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (18ی ئابی 2021) بڵاویكردەوە: بزوتنەوەی تالیبان پەیكەری عەبدولعەلی ئەلمەزارییان تێكداوە كە یەكێكە لە سیمبولەكانی كەمینەی هەزارەی شیعەی نەیارەی تالیبان.  

 

پەیكەرەكە لە ناوەڕاستی ویلایەتی بامیان بووە و خاوەنەكەشی لە ناوەڕاستی نەوەدەكان بەدەستی تالیبان كوژراوە لە میانەی پێكدادان لەگەڵ پێكهاتەی شیعەی ئەفغانستان.  

 

چوار ڕۆژ بەر لەئێستا چەكدارانی تالیبان چوونە ناو كابولی پایتەختی ئەفغانستان و دوێنێ (17ی ئابی 2021) پلان و بەرنامەی خۆیان بۆ داهاتووی ئەفغانستان ئاشكراكرد كە دروستكردنی سیستمێكی ئیسلامی و لێبوردنە لە سەرجەم نەیارەكانیان و باسیان لەوەكرد كۆتایی بەهەموو دوژمنایەتییەكان دەهێنن، رێز لە مافی مرۆڤ و مافی ژنان و كاری میدیا دەگرن لە چوارچێوەی بەها باڵاكانی گەلی ئەفغانیدا كە ئیسلامە.

Image

 

me_ga.php?id=4395