گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارەکانى پێشمەرگە ئاشکراکرا

تا ئێستا لیوایەکى پێشمەرگە ’’لەلیستى ڕەشى هاوپەیماناندایە’’

2021.08.18 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
تا ئێستا لیوایەکى پێشمەرگە ’’لەلیستى ڕەشى هاوپەیماناندایە’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا لیواى ١٢ى وەزارەتى پێشمەرگە لە لیستى رەشى هاوپەیماناندایە، بەهۆى "رووداوێکى نەخوازراوەوە"، بەڵام وەزارەت هۆکارەکەى ئاشکراناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دابان محەمەد ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئامارى هێزەکانى پیشمەرگەى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، تا ئێستا ٧ هەزار کەس لە هەردوو یەکەى ٧٠ و ٨٠ بایۆمەتریان نەکردووە. بەدەر لە ناوى دوبارە و وەهمى و بندیوار و دوو موچە.

 

دەشڵێت، لە دواى ساڵى ٢٠١٤ لیواى ١٢ کە هاوپەیمانان مەشق و ڕاهێنان و موچە و کەرەستەى سەربازى و چەکیان بۆ دابین دەکات لە لیستى ڕەشدایە و هەموو هاوکارى و موچەیەکى ڕاگرتوە. 

 

ئەو پەرلەمانتارە، باسى لەوەشکردووە لە  ١٣/٤/٢٠٢١ وەزارەتى پێشمەرگە پێیان وتوون کێشەکەیان چارەسەر بوە و  لە لیستى ڕەش دەردەهێنرێن، بەڵام تا ئێستا کێشەکەیان بەردەوامە، خستنەلیستى ڕەشى لیواى ١٢ چیرۆکێکى نەخوازراوى لە پشتە، نە بەئاشکرا و نە بە نهێنى باس ناکرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بۆ هەرێمى کوردستان دەچوێنرێت بە ئەفغانستان لەڕوى سەربازى و ئەمنیەوە؟ چەند ڕاستیەکى تاڵ و نەخوازراو بە ژمارە...

١- کۆى موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ٨٩٨ ملیار دینار مانگانەیە، لەو ڕێژەیە نزیکەى ٥٣٠ ملیار دینارى بۆ سلکى سەربازى و ئەمنى دەچێت کە دەکاتە لەسەدا ٥٨ کۆى موچەى موچەخۆران، ئەم ژمارانە تەمویلى فەرمى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستانن بەم شێوەیە:_

وەزارەتى پێشمەرگە : ١٣٣ ملیار و ٦١ ملیۆن دینار

وەزارەتى ناوخۆ : ١٧٨ ملیار  و ٤٨٩ ملیۆن دینار

خانەنشینى سەربازى و شارستانى : ١١٦ ملیار و ٥٦٠ ملیۆن دینار.

ئەنجومەن و دەزگاى ئاسایش :٦٢ ملیار و ٩٩٧ ملیۆن دینار

کەس و کارى شەهید و ئەنفالکراوان : ٣٥ ملیار و ٦٣٧ ملیۆن دینار

زیندانیە سیاسیەکان :٢ ملیار و ٥١٦ ملیۆن دینار

وەزارەتى کاروبارى شەهیدان :٨٥٥ ملیۆن

٢-

هێزى پێشمەرگە ژمارەیان ١٢٥ هەزار و ١٨٠ کەسە.

هێزەکانى ٧٠ ى یەکێتى ٥٤ هەزار کەسن و ٨٠٠٠ هەزار خانەنشینیان هەیە.

هێزەکانى ٨٠ ى پارتى ٤١ هەزار و ١٨٨ کەسن و ٢٠٠٠ هەزار خانەنشینیان هەیە، هەر یەک لەم هێزانە شەهید و کەم ئەندامى تایبەت بە خۆیان هەیە.

تا ئێستا ٧ هەزار کەس لە هەردوو یەکەى ٧٠ و ٨٠ بایۆمەتریان نەکروە. بەدەر لە ناوى دوبارە و وەهمى و بندیوار و دوو موچە و هتد

مانگانە ٩٨ ملیار دینار، بۆ یەکەى ٧٠ و ٨٠ تەرخان دەکرێت، پێشتر ئەوەى پارتى لە ڕێگەى بانکى هەولێر و ئەوەى یەکێتیش لە ڕێگەى بانکى سلێمانى پارەیان بۆ ڕەوانە دەکرا. لەکاتێکدا 36 ملیار دینار بۆ لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە تەرخانکراوە.

٣-

٦٣ هەزار کەس لەسەر یەکەى پاسەوانى موچە وەردەگرن، لیواکانى یەک و دوى نەوت و گاز هەن. لەگەڵ ئەمەش زیاتر لە ٦٥ کۆمپانیاى ئەمنى (( سکیوریتى )) کەرتى تایبەت دامەزراوە.

 

هێزەکانى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن، تا ئێستا ژمارەیان ناڕونە.

٤- لەسەردەمى کابینەکەى د. بەرهەم ساڵەح، ٦١ هەزار کەس لە ((پارتى و یەکێتى)) دامەزراون، دواتر بەپلەى  پێشمەرگە تا لیوا خانەنشین کراون، موچە و میلاکیان لەسەر وەزارەتى داراییەو هیچ ئەوەلیاتێکیان لاى وەزارەتى پێشمەرگە نیە. قسەیەکى باو هەیە (( ئەو کاتەى عومەر فەتاح سەرۆکى حکومەت بوە، بەرپرسێکى باڵا ٣٠٠٠ هەزار ناو دەدات بە سەرۆکى حکومەت تا بە پلەى بەرز دایانمەزرێنێت، سەرۆکى حکومەت زۆر هەوڵى لەگەڵ دەدات کە ئەمە مەحاڵە و ناکرێت، بەتایبەت پارتى ڕازى نابێت، لە بەرامبەردا بە سەرۆکى حکومەت دەڵێت، ئاساییە با پارتیش ٣٠٠٠ ناو نێرێت و ئەوانیش دامەزرێنە)).

 

٥- لە دواى ساڵى ٢٠١٤ لیواى ١٢ کە هاوپەیمانان (( مەشق و ڕاهێنان و موچە و کەرەستەى سەربازى و چەکیان بۆ دابین دەکەن )) لە لیستى ڕەشدایە و هەموو هاوکارى و موچەیەکى ڕاگرتوە. لە  ١٣/٤/٢٠٢١ وەزارەتى پێشمەرگە پێیان وتین کێشەکەیان چارەسەر بوە و  لە لیستى ڕەش دەردەهێنرێن، بەڵام تا ئێستا کێشەکەیان بەردەوامە، خستنەلیستى ڕەشى لیواى ١٢ چیرۆکێکى نەخوازراوى لە پشتە، نە بەئاشکرا و نە بە نهێنى باس ناکرێت.

 

٦-  هاوپەیمانان مانگانە ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ موچەى لیوا هاوبەشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە تەرخان دەکەن، بەبەهاى سەدان ملیۆن دۆلار، ئامێر و کەرەستەى سەربازى و چەکیان ڕادەست کردون، بەردەوامن لە مەشق و ڕاهێنان، بەڵام نیگەران و ماندون، تەئکید دەکەنەوە، ئەو چاکسازییەى  باس دەکرێت، ڕوکەشە و ئەگەر سەد لە سەدیش جێبەجێ بکرێت، ناتوانرێت ئەم هێزانە لە ژێر هەژمون و تارمایی حزب دەرچن.

 

بەپێى ڕاپۆرتى کۆنسوڵگەرى بەریتانیا، لەپاڵ هێزى پێشمەرگەدا، لاى ئەوان ژمارەى هێزەکانى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن ناڕونە و لە ئێستادا پێویستیان بە چاکسازى ڕیشەیە هەیە، هەروەها ئەنجومەن و دەزگاى ئاسایش لە داهاتودا.

 

٧-وەزیرى پێشمەرگە لە کۆبونەوەى پەرلەمان ڕاشکاوانە ئاشکرایکرد، دەستێوەردانى زۆر ئەمریکا و هاوپەیمانانى نیگەرانکردوە، تا ئاستى ڕاگرتنى هاوکارییەکانیان، مەترسى جدى هەیە و هێز لە کوردستان لە حزبەوە خەریکە دەبێتە هێزى شەخس و بەرپرس.

 

بەرپرسانى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە تەئکید دەکەنەوە، ویست و ئیرادە لاى پارتى و یەکێتى هەبێت، لە ماوەى یەک مانگدا دەتوانرێت، ئەم هێزانە ڕێک بخرێن و یەک بخرێن، چاکسازى ڕیشەیی و پاکسازى تێدا بکرێت، هێزێکى تۆکمەى دور لە هەژمونى حزبى دروست بکرێت، کە هەرێمى کوردستان لە هەر هەڕەشە و مەترسیەک بپارێزیت.