ناس کورد-
بریکاری وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، لەسنوری قەزای ئامێدی پەکەکە مینێکى چێندراوى لەرێگەی هاتوچۆی پێشمەرگە داناوە و بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەربەست لەزگین ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى تەقینەوەى مینەکەوە پێشمەرگەیەک بەسوکی برینداربووە.
وتیشى "دەمانەوێ ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان ئاگادار بکەينەوە كەچەندین جارە پەکەکە ئەم رەفتارانە لە سنوری ئەرکی پێشمەرگە دووبارە دەکاتەوە ھەروەھا کاری تێکدارانە ئەنجام دەدات، بەم رەفتارانەیان مەترسی لە سەر سنورەکان و خەڵکی مەدەنی دروست دەکەن".