گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردەیەکى تاڵیبان

راپۆرتێکى ئەمریکى سەرۆکى داهاتووى ئەفغانستان ئاشکرادەکات

2021.08.18 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێکى ئەمریکى سەرۆکى داهاتووى ئەفغانستان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

رۆژنامەیەکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، بەئەگەرێکى زۆر مەلا عەبدولغەنى برادەر سەرۆکى مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەى تاڵیبان دەبێتە سەرۆکى داهاتووى ئەفغانستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەى "واشنتن پۆست" ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە،  مەلا عەبدولغەنى برادەرتەنها سەرکردەیەکى تاڵیبان نییە، بەڵکو کەسى دووەمى ئەو بزوتنەوەیەیە لەدواى هبەاللە ئاخوند زادە کە تا ئێستا دەرنەکەوتووە.

 

 مەلا عەبدولغەنى برادەرئێوارەى سێشەممە گەیشتەوە قەندەهار، دواى رۆژێک لە کۆنتڕۆڵکردنى ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە.

 

برادەر ساڵى لەدایکبوونى بەتەواوى نەزانراوە بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە پێدەچێت ساڵى 1968 لەدایک بووبێت. ئەو زاواى دامەزرێنەرى تاڵیبان مەلا محەمەد عومەرە.

 

 بزوتنەوەی تالیبان رۆژى سێشەممە ڕایگەیاند سەرجەم دانیشتوانی كابول و باڵیۆزخانەكان و بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان دەپارێزن و لە گفتوگۆدان بۆ داڕشتنی سیستمێكی ئیسلامی بۆ حوكمڕانی ئەفغانستان و رێگە نادەن خاكی ئەفغان بەكاربهێنرێت دژی هیچ دەوڵەتێك.   

  

زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تالیبان و دوو سەركردەی تری بزوتنەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئێوارەی (17ی ئابی 2021)  كۆمەلێك پەیامیان ڕاگەیاند كە گرنگترین خاڵەكانی ئەمانە بوون لەسەر زمانی ئەوان:   

  

_ ئیمارەتی ئیسلامی لەپاش سەربەخۆیی بەدوای تەسفیە حسابەوە نییە لەگەڵ كەس، هیچ جەنگێكمان ناوێ لە ئەفغانستان و لەبەر رۆشنایی رێنمایی سەركردەی تالیبانیش لێبوردنی گشتیمان دەركردووە بۆ سەرجەم خەڵك تەنانەت بۆ ئەوانەی لەگەڵ هێزەكانی ئەمەریكاش كاریان كردووە.   

  

_ لەمڕۆوە كۆتاییهاتنی دوژمنایەتی ڕادەیەگەیەنین لەگەڵ سەرجەم ئەوانەی كێشەمان هەبووە لەگەڵیان.  

  

_ گفتوگۆی جددی هەیە بۆ داڕشتنی میكانیزمێك بۆ گەلاڵەكردنی سیستمێكی ئیسلامی لە ئەفغانستان.  

  

_  خەڵك و باڵیۆزخانەكان دڵنیا دەكەینەوە پارێزراو دەبن بەتایبەت ناوچەی سەوزی كابول و دەوروبەری باڵیۆزخانەكان و بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان. كەس لەدژی ئەوان نابێت و چەكدارەكانمان درێغی ناكەن لەدابینكردنی ئاسایش بۆیان.   

  

_ رێگە نادەین خاكی ئەفغانستان بەكاربهێنرێت دژی هیچ وڵاتێكی دراوسێ و پابەندین بەگفتی خۆمان لەمبارەیەوە.   

  

_ بەلێن دەدەین سەرجەم مافە شەرعییەكانی ژنان دابین بكەین.   

_ داواكارین دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەكاری خۆیان بەردەوام بن و ڕێز لە ئیسلام بگرن كە بەهای گەلی ئەفغانە و ئێمەش گوێ لە ڕەخنەی ئەوان دەگرین.