ناس کورد-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، له‌ڕێی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه پێى ڕاگه‌یه‌نراوه که نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرزان شێخ محەمەد بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بە دوو هۆکاری هه‌یه، هۆکارێکی له ده‌سه‌ڵاتی که‌سدا نییه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار که هۆکارێک بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی، دووه‌میشیان ئێمه وه‌کو هه‌رێمی کوردستان پشتمان به ئێران به‌ستووه به‌هێنانی به‌نزین له‌وێوه ئه‌و به‌نزینه گرانه.
پێشیوایە، هۆکاری ناوخۆیش ئه‌وه‌یه که به‌نزین لێره قۆرخکراوه بۆ دوو کۆمپانیا به ئاره‌زووی خۆیان نرخێک داده‌نێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم جۆره‌ها باجی خستۆته‌سه‌ر که دێته ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆنمونه بۆ یه‌ک تانکه‌ر هه‌زار و 200 لیتر جاران 25 دۆلار بوو به‌ڵام ئێستا 75 دۆلاره، 100 دۆلاریش له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکه‌وه ده‌یده‌ن کۆمپانیای دڵنیایی جۆره‌ها کۆمپانیایان دروستکردووه له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه حکومه‌ت نه‌یتوانیووه بڕیارێک بدات که ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌فرۆشێت به‌نزینخانه‌کان نه‌توانن به‌ئاره‌زووی خۆیان نرخی بکه‌نه سه‌ر."
دەربارەی ئەوەی وەک ئەنجومەنی پارێزگا چیتان کردووە لەسەر گرانبونی نرخی بەنزین؟ وەڵامەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەمجۆرەبوو" ئێمه وه‌کو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌سه‌ره‌تاوه که به‌نزین نرخه‌که‌ی چووه 500 دینار حکومه‌تی خۆجیمان هۆشیار کرده‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پارێزگای سلێمانیدا ڕێککه‌وتین که لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌دواداچوون دابنێین به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌نزینی به‌ده‌سته گه‌وره‌تر بێت له حکومه‌تی خۆجێی، ئه‌وان یاریه‌که‌ی پێده‌که‌ن."
بەرزان شێخ محەمەد دەربارەی ئەو دەسەڵاتە ڕونیکردەوە" ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته له هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه به‌رزتره له حکومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانه،ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌هه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌نزین هێنانیان هه‌یه که‌سانی حیزبی له پشتیانه‌وه‌ن ئه‌وان به‌رگری لێده‌که‌ن."