گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فشار بۆ سەرکردایەتى

دامەزرێنەرێکى یەکێتى پەیامێکى لەبارەى کێشە ناوخۆییەکان بڵاوکردەوە

2021.08.17 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
دامەزرێنەرێکى یەکێتى پەیامێکى لەبارەى کێشە ناوخۆییەکان بڵاوکردەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى دەستەى دامەزرێنەرى یەکێتى داوا لە جەماوەرى یەکێتى دەکات فشار ببەن بۆ سەرکردایەتى بۆ چارەسەرى کێشە ناوخۆییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر شێخ موس ئەمڕۆ سێشەممە لەپەیامێکى کورتدا داواى لەجەماوەرى یەکێتى کردووە فشار لەسەرکردایەتى حزبەکەیان بکەن بە ئامانجى ئەوەى بەشێوەیەکى کۆتایی چارەسەرى کێشە ناوخۆییەکانى حزبەکەیان بکات.

 

لەدواى سەرهەڵدانى کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتییەوە لە هەشتى ئاب، سەرکردایەتى یەکێتى کۆنەبووەتەوە، بەڵام مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەى ئەنجامداوە.

 

رۆژى (3ی ئابی 2021) سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە نوسراوێکدا چەند داواکارییەکى خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و دەڵێت، "بارودۆخی ئێستای یەکێتیی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کە ناکرێت لەمە زیاتر تەشەنە بکات."    

  

لە نوسراوێکدا کە واژۆی فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەرە و ئاڕاستەی هاوسەرۆک و دەستەی کارگێڕ و مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە کراوە (3ی ئابی 2021) دەڵێت، "بەوپەڕی نیگەرانییەوە دەڕوانینە بارودۆخی نەخوازراوی ئێستای ناوخۆیی یەکێتی کە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کە ناکرێت لەمە زیاتر تەشەنە بکات، بۆ هێورکردنەوەى ئەم بارودۆخەکە" سێ داواکاری دەکات.    

  

1- پێویستە دەستبەجێ میدیای ڕەسمی (ی ن ک) دووبخرێتەوە لە ململانێی ناوخۆ، دەبێت میدیای یەکێتی ڕۆڵی هێورکردنەوە و یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆی (ی ن ک) ببینێت.    

  

2-پێویستە بە هیچ شێوەیەک هێزی چەکدار بۆ یەکلاییکردنەوەى ململانێی ناوخۆیی حزب بەکارنەهێنرێت.