گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەیاننامەیەکى توڕە

رۆناڵدۆ بێدەنگى شکاند و چارەنوسى خۆى یەکلایی کردەوە

2021.08.17 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
رۆناڵدۆ بێدەنگى شکاند و چارەنوسى خۆى یەکلایی کردەوە

ناس كورد-

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەرێگەى بەیاننامەیەکى توڕەوە بێدەنگى شکاند بەرانبەر ئەو دەنگۆیانەى لەبارەى بەجێهێشتنى یۆڤانتۆس و گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید بڵاودەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆناڵدۆ ئەمڕۆ سێشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سەبارەت بەم دەنگۆ نوێیانەی کە لە ئیسپانیاوە بڵاوبوونەوە، کۆمەڵێک هەواڵ و چیرۆکی جیاواز، بە چەندین یانەی جیاوازەوە بەستویانەتەوە، بەڵام کەس نایەوێت ڕاستیەکان بزانێت.

 

دەشڵێت "ئێستا بێدەنگی خۆم دەشکێنم بۆ ئەوەی بڵێم کە ڕێگە بە کەس نادەم ناوی من بەکاربهێنێت، چیرۆکى من لە ریال مەدید نوسراوە و تۆمارکراوە و کۆتایی هاتووە".

 

رۆناڵد جەختدەکاتەوە کە ئێستا هەموو سەرنجى خۆى لەسەر کاروانى وەرزشى خۆیەتى، هەموو ئەوانەى بڵاوکراونەتەوە تەنها قسەن.