ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنى دوو بازرگان و نۆ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرى راگەیاند لەماوەى دوو مانگدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان کوردن و نۆکەسیان بەکارهێنەرن و دانیشتوی (بازیان ، چەمچەماڵ ، کەرکوکن ) دوو کەسەکەی دیکەش بازرگانن و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری کریستاڵە. تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی (۲٦ و ٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون.