گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هێڵى سور’’

’’بەمنزیکانە’’...پێشبینی نوێ لەتەندروستى هەرێمەوە لەبارەى دۆخى کۆرۆنا

2021.08.17 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەمنزیکانە’’...پێشبینی نوێ لەتەندروستى هەرێمەوە لەبارەى دۆخى کۆرۆنا

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى هەرێم پێشبینیدەکات لەماوەیەکى نزیکدا ئامارەکانى کۆرۆنا روو لە داکشان بکات، دواى چەند هەفتەیەک لە هەڵکشانى گەورەى ئامارەکانى توشبوون و گیان لەدەستدان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەهێڵ فەرەیدون بریکارى وەزارەتى تەندروستى ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەگشتى لەدواى جەژنى قوربانەوە ئامارەکانى کۆرۆنا بەرزبوونەتەوە، بەڵام لەئێستادا هەڵکشانەکە بەشێوەیەکى ئاسۆیی دەڕوات و زۆر هەڵکشانى گەورە بەخۆوە نابینێت.

 

وتیشى "دۆخەکە هێشتا لە هێڵى سور و مەترسیداردایە، بەڵام لەسەر چەند بنەمایەکى زانستى پێشبینیدەکرێت لەماوەیەکى نزیکدا داکشان بەخۆوە ببینێت".

 

رەهێڵ فەرەیدون باسى لەوەشکرد، ڤاکسین کاریگەرى بەرچاوى هەبووە بۆ ئەوەى ئامارەکان هەڵکشانى گەورە بەخۆوە نەبینن، خەڵکێکى زۆر ئێستا دەچنە بنکەکان و خۆیان دەکوتن.

 

ئەوەشى خستەڕوو، تا ئێستا ٦٠٠ هەزار ژەم ڤاکسین دابەشکراوە و چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ٢٠%ى هاوڵاتییان ڤاکسین وەربگرن.