گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەى فەرمى

هاتوچۆى هەرێم لەسەر گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبێل هاتەدەنگ

2021.08.17 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى هەرێم لەسەر گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبێل هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێم رایگەیاند، هیچ بڕیارێک نییە بۆ گۆڕانکاریی لە تابلۆى ئۆتۆمبێل لە هەرێمى کوردستان و ئەوەى بڵاوکراوەتەوە لەو بارەیەوە راست نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولقادر عەزیز بەرێوەبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێم  ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، گۆڕانکاریی لە تابلۆ لە ئارادا نییە و هیچ بڕیارێکى نوێ نییە لەو بارەیەوە.

 

وتیشى ئەوەى هەیە لەو بارەیەوە تا ئێستا تەنها پەیوەندى بە پێدانى تابلۆى هەیە بە زمانى ئینگلیزى بەو ئۆتۆمبێلانەى دەبرێنە دەرەوەى هەرێم، هیچ بڕیارێکى دیکە نەدراوە لەبارەى تابلۆوە.

 

ئەوە لەکاتێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەمڕۆ دەنگۆى گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبێل بڵاوکرایەوە و چەند نمونەیەکى تابلۆکان دەستاودەستى پێکرا.