گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا

تالیبان پلان و بەرنامەی خۆی بۆ داهاتووی ئەفغانستان ڕاگەیاند

2021.08.17 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
تالیبان پلان و بەرنامەی خۆی بۆ داهاتووی ئەفغانستان ڕاگەیاند

ناس كورد_

 بزوتنەوەی تالیبان ڕایگەیاند سەرجەم دانیشتوانی كابول و باڵیۆزخانەكان و بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان دەپارێزن و لە گفتوگۆدان بۆ داڕشتنی سیستمێكی ئیسلامی بۆ حوكمڕانی ئەفغانستان و رێگە نادەن خاكی ئەفغان بەكاربهێنرێت دژی هیچ دەوڵەتێك. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تالیبان و دوو سەركردەی تری بزوتنەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ (17ی ئابی 2021)  كۆمەلێك پەیامیان ڕاگەیاند كە گرنگترین خاڵەكانی ئەمانە بوون لەسەر زمانی ئەوان: 

 

_ ئیمارەتی ئیسلامی لەپاش سەربەخۆیی بەدوای تەسفیە حسابەوە نییە لەگەڵ كەس، هیچ جەنگێكمان ناوێ لە ئەفغانستان و لەبەر رۆشنایی رێنمایی سەركردەی تالیبانیش لێبوردنی گشتیمان دەركردووە بۆ سەرجەم خەڵك تەنانەت بۆ ئەوانەی لەگەڵ هێزەكانی ئەمەریكاش كاریان كردووە. 

 

_ لەمڕۆوە كۆتاییهاتنی دوژمنایەتی ڕادەیەگەیەنین لەگەڵ سەرجەم ئەوانەی كێشەمان هەبووە لەگەڵیان.

 

_ گفتوگۆی جددی هەیە بۆ داڕشتنی میكانیزمێك بۆ گەلاڵەكردنی سیستمێكی ئیسلامی لە ئەفغانستان.

 

_  خەڵك و باڵیۆزخانەكان دڵنیا دەكەینەوە پارێزراو دەبن بەتایبەت ناوچەی سەوزی كابول و دەوروبەری باڵیۆزخانەكان و بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان. كەس لەدژی ئەوان نابێت و چەكدارەكانمان درێغی ناكەن لەدابینكردنی ئاسایش بۆیان. 

 

_ رێگە نادەین خاكی ئەفغانستان بەكاربهێنرێت دژی هیچ وڵاتێكی دراوسێ و پابەندین بەگفتی خۆمان لەمبارەیەوە. 

 

_ بەلێن دەدەین سەرجەم مافە شەرعییەكانی ژنان دابین بكەین. 

_ داواكارین دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەكاری خۆیان بەردەوام بن و ڕێز لە ئیسلام بگرن كە بەهای گەلی ئەفغانە و ئێمەش گوێ لە ڕەخنەی ئەوان دەگرین.

 

me_ga.php?id=4392