گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی دەیەوێت ئەمجارە ’’لە بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار شکست نەهێنێت’’

2021.08.17 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی دەیەوێت ئەمجارە ’’لە بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار شکست نەهێنێت’’

ناس کورد-

موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە بەغدا ڕایگەیاند، پارتی هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەدات لەدوای هەڵبژاردنی داهاتوو و دەڵێت، "ڕەنگە سەدر لەبڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردن پاشگەز ببێتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسەنا ئەمین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا (17ی ئابی 2021) دەڵێت، "بچووککردنەوەی بازنەی هەڵبژاردن، خزمەت بە دیموکراسی ناکات، بەڵکو خزمەت بە تایەفەگەری و بنەماڵە و عەشیرەتگەری دەکات، خزمەت بە حیزبە گەورەکان دەکات، کە ڕێکخستن و پارە و چەکیان لایە و دەتوانن پرۆسەی هەڵبژاردن، بە ئاراستەیەکی دیاریکراودا ببەن، دەتوانن زۆربەی کورسیەکان ببەن."

 

جەختیشیکردەوە "بازنەی بچوک، خزمەت بەو کاندیدانە ناکات، کە لەسەر بنەمای فیکری و زانستی و میهەنی، دەیانەوێ بچنە پەرلەمان."

 

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ڕوونیکردەوە، چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەسەدانیان لێ کوژراوە، هەندێک خواستیش خراوەتە سەر زمانیان، کە خواستەکان هی هەندێک حیزبی سیاسی بوو، کە چاویان بڕیبووە کورسی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نەک خواستی چالاکوانان بێت، وتی"هەر ئەو هێزە سیاسیە کە خواستەکانی خستبووە زمانی چالاکوانان، دواتر بەزۆر ئەوانی ناردە ماڵەوە و گۆڕەپانەکانی پێ چۆڵکردن، بەتایبەت دوای هاتنی حکومەتەکەی کازمی و وەرگرتنی پۆست لەلایەن ئەو هێزە سیاسیەوە."

 

دکتۆر موسەنا ئەمین ئاشکراشیکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات لەدوای هەڵبژاردن، وتی"پارتی توانیویەتی خۆسازی بکات، لەم خولەی پەرلەمان تەجاوزی هەندێک لەو گرێ یانەی کردووە کە لەکاتی ڕیفراندۆم بۆی دروستبوو، نەک ئێستا، بەڵکو پێشتریش دکتۆر فواد حسێن ی بۆ سەرۆک کۆمار کاندید کرد و پشتیوانیکرد."

 

جەختیشیکردەوە "هەوڵی پارتی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار، تێکچوونی سەرەتاییترین ڕێککەوتنی نێوانیانە لەگەڵ یەکێتی، هەوڵدانە بۆ دروستکردنی واقیعێکی سیاسی جیاواز، هەوڵی پارتی بۆ بردنی سەرۆک کۆمار تازە نیە، پێشتر لەبردنی ئەو پۆستە شکستی هێنا، ڕەنگە ئەمجارە بیەوێ بیبات و شکست نەهێنێت."