گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی ئاشکراکرا

وەزارەتی بازرگانی لەبارەی گرانبوونی نرخی ئارد ڕوونکردنەوە دەدات

2021.08.17 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی بازرگانی لەبارەی گرانبوونی نرخی ئارد ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

بەراورد بە ڕابردوو نرخی فەردەیەک ئاردی خۆماڵی نزیکەی 10 هەزار گران بووە و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمیش دەڵێت، لە هەوڵدان کێشەکە چارەسەر بکەن و ئەو کێشەیە بەردەوام نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەیەکە نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆش بەشێک لە نانەواخانەکان بەوهۆیەوە مانیان گرت و کاریان نەکرد. 

 

لەوبارەیەو نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم (سێشەممە 17ی ئابی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە ماوەی ڕابردوودا هاووڵاتیان گلەییان هەبوو لەوەی کە کوالێتی ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت بەسەریاندا خراپە، ئێمەش بۆ چارەسەرکردنی ئەوە ئاردی کەرکوکمان هێنا و کوالێتییەکەیمان بەرزکردەوە." 

 

وتیشی، "پێشووتر ئەو ئاردەی کوالێتییەکەی نزم بوو، 12 بۆ 13 هەزار دیناری دەکرد و بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان دەیانفرۆشتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا دابەشی دەکەین کوالێتییەکەی زۆر بەرزە و نرخەکەی 20 بۆ 22 هەزار دینار دەکات، بەڵام بەهەموو شێوەیەک بەکاردێت." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "ئەو ئاردە تورکیەشی کە نانەواخانەکان بەکاریدەهێنن، لەئێستادا نرخی فەردەیەکی بەرزبووەتەوە بۆ 37 هەزار دینار، ئەوە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانییەوە هەیە." 

 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ لە هەماهەنگیداین بۆ چارەسەركردنی كێشەكە، ئەویش بەوەی کە كۆمپانیای خۆشناو كە بۆ ئەمساڵ بەشێكی زۆری گەنمی جوتیارانی وەرگرتووە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لە ماوەیەكی نزیكدا هەمان ئاردی سفر-ی تورکی بۆ نانەواخانەكان بەرهەم بهێنێت بە نرخیکی هەرزانتر لەوە."