گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکی نوێ لە پارتییەوە

پارتی: بارودۆخ و کێشەکانی یەکێتی ساردبووەتەوە

2021.08.17 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: بارودۆخ و کێشەکانی یەکێتی ساردبووەتەوە

ناس کورد- 

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بارودۆخ و کێشەکانی یەکێتی سارد بووەتەوە و گەرموگوڕێ ڕۆژانی دوای 8ی تەموزی نەماوە، دەشڵێت، ئەگەر گۆڕانکارییەکانی ئەو حزبە ببێتەهۆی نەهێشتنی ڕێگری لەبەردەم چاکسازیی، ئەوا پێیان باشە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی یەکێتییەوە ڕایگەیاند، "تائێستا ڕوون نییە دەیانەوێت چیبکەن، بۆیە هیچ کۆبوونەوە و گفتوگۆیەکمان نەبووە، چاوەڕێین بزانین دەیانەوێت چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن." 

 

وتیشی، "لەئێستادا هەمووان سەرقاڵی بابەتی هەلبژاردنین، پێموایە ئەوانیش دەیانەوێت لەدوای هەڵبژاردن بارودۆخەکەیان یەکلایی بکەنەوە، بەپێی ئەوەی ئەو گەرموگوڕییەی لە 8ی تەموز دەستیپێکرد، وردە وردە سارد بووەتەوە." 

 

لەبارەی ئەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی ناو یەکێتییان پێباشە؟ وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، "ئەو چاکسازییانەی ئێستا یەکێتی باسی دەکات، ئەوانەن کە حکومەت گرتوویەتیەبەر، بەڵام ئەوەی هەبوو لە ڕابردوودا ڕێگری لەو چاکسازییانە هەبوو، ئەگەر ئێستا بەو گۆڕانکارییانە ئەو ڕێگرییانە نەهێڵن، ئەوا شتێکی باشە." 

 

مەحمود محەمەد باسی لەوەشکرد، "وەک پارتی ڕێککەوتنێکی سیاسی و ڕێککەوتنێکی ئیداریمان لەگەڵ یەکێتی هەیە و پێوەی پابەندین، بەڵام یەکێتی پێوەی پابەند نەبوون، چونکە لەڕووی سیاسییەوە هەندێک شت ڕوویدا کە نەدەبوو بکرایە، لە ڕووی ئیداریشەوە پێیەکیان لە حکومەت بوو و پێیەکیان لە ئۆپۆزسیۆن." 

 

لەبارەی ئەوەشی لەدوای گۆڕانکارییەکان یەکێتی پابەندی ڕێککەوتنەکان دەبێت، وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، "هێشتا زۆر زووە و شتێکی ئەوتۆ ڕووی نەداوە کە هەڵسەنگاندنی بابەتیانەی بۆ بکەین." 

 

ۆخی یەكێتیی لەپاش 8 تەمموز      

  

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.             

  

میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی و لێدوانە رۆژنامەوانییەكانی كوڕانی مام جەلال و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.