کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوو ئەندامى کۆنگرێسى ئەمریکى ڕایانگەیاندووە، پرۆژەیەکییان پێشنیاز کردووە بۆ هەموارکردنەوەى بودجەى سەربازى وڵاتەکە کە ڕێگە لە ترەمپ دەگرێت شەڕ لە دژى ئێران هەڵبگیرسێنێت. . هەردوو ئەندامى کۆنگرێس، ڕوو خانا لە دیموکراتەکان و مات گیتس لە کۆمارییەکان، پرۆژەیەکییان پێشکەش کردووە، بۆ هەموارکردنەوەى پارەدارکردنى پرۆسە سەربازییەکانى سوپاى ئەمریکا، چونکە کۆنگرێس تاکە شوێنە کە دەستەڵاتى تەواوى هەیە بەسەر لایەنى جێبەجێکردنى خەرجییە سەربازییەکانى ئەمریکا. . ڕوو خانا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: "هەفتەى پێشوو، بینیمان کە ترەمپ لەوە نزیکبوو کە لە ئێران بدات، هەروەها ئەمریکا ڕابکێشێتە ناو شەڕێکى نوێ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە تریلیۆنێک دۆلار خەرجى دەبێت لەسەر وڵات". . لەلایەکیترەوە سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەی شوهەدای ئیلام ڕایگەیاند: "وەکو هەمیشە ئەمریکییەکان یاسا نیودەوڵەتییەکانیان لەبەرچاو نەگرت، بۆیە سوپاى پاسداران فڕۆکە ئەمریکییەکەیان تێکشاند، کە ئەرکی خۆیان ئەنجامداوە و لەمەدواش هەر شتێکی دیکەی لەوشێوەیە ڕووبدات ئەرکی خۆیان ئەنجامدەدەن". . فەرماندەی سوپای ئاسمانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، نە ئەمریکا و نەهیچ وڵاتێکی دیکە ناوێرن دەستدرێژی بکەنە سەر خاکی ئیران. . .