گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن: ئامانجمان لە ئەفغانستان بنیادنانی دەوڵەت یان دیموکراسی نەبوو

2021.08.16 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن: ئامانجمان لە ئەفغانستان بنیادنانی دەوڵەت یان دیموکراسی نەبوو

ناس کورد-

جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامانجی چوونی وڵاتەکەى بۆ ئەفغانستان بۆ دروستکردنی دەوڵەت یان بەدیموکراسیکردنی گەلەکەى نەبوو، بەڵکو بۆ ڕێگریکردن بوو لە هێرشە تیرۆرستییەکان بۆسەر ئەمریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن لە کۆشکی سپی لە وتارێکیدا کە هێشتا بەردەوامە لەبارەى ڕووداوەکانی ئەفغانستان وتی، 20 ساڵە لەو وڵاتە سەرقاڵی ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆرن.

 

وتیشی، "ڕووداوەکانی ڕووخانی حکومەت زۆر خێراتر ڕوویدا لەوەى چاوەڕێمان دەکرد."

 

باسی لەوەشکرد کە "داوامان لە ئەشرەف غەنی (سەرۆکى هەڵهاتووی ئەفغانستان) کرد گەندەڵی ڕابگرێت و سەرکردە سیاسییەکان یەکبخات و دەست بە بژاردەی دیبلۆماسییەوە بگرێت، بەڵام شکستی هێنا لەوەدا."

 

"غەنی وتی هێزەکانی شەڕ دەکەن بەڵام هەڵە بوو لەوەدا."

 

بایدن ئاشکرای کرد کە "جارێکی تر هەڵەی وا ناکەینەوە وەک ئەوەى لە ئەفغانستان کردمان."

 

جەختی کردەوە کە "باڵیۆزخانەکەمان داخستووە و دیبلۆماتکارانمان گواستووەتەوە و تەنها لە فڕۆکەخانەدا بوونمان ماوە."

 

وتیشی، "بەردەوام دەبین لە کۆمەکی دیبلۆماسی ئەفغانستان بۆ ئەوەى ڕێگری بکەین لە دووبارەبوونەوەى شەڕ و توندوتیژی."