گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر چی گیراوە؟

دەستەی دەسپاکی وردەکاریی سزادانی ئەفسەرە کوردەکەى لە بەغدا ئاشکرا کرد

2021.08.16 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی دەسپاکی وردەکاریی سزادانی ئەفسەرە کوردەکەى لە بەغدا ئاشکرا کرد

ناس کورد-

دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی وردەکاریی بڕیاری سزادان ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەی پێشووی گشتی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق ئاشکرا کرد و دەڵێت، ئەو سزایە بەهۆی سەرپێچی لە گرێبەستێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە زەوییەکی دیارییکراوی یانەی وەرزشی "القوة الجويَّة" دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئابی 2021، دادگای تاوانەکانی بەری کەرخی بەغدا سزای دوو ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر ئەنوەر حەمەئەمین و لە ئەمڕۆشەوە جێبەجێ دەکرێت.

 

باسی لەوەشکردووە، سزاکە بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی بووە لە گرێیەستی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی هێزە چەکدارەکان لەسەر زەوی تەرخانکراوی یانەی "القوة الجويَّة".

 

باسی لەوەشکردووە، "بڕیارەکە بەپێی بڕگەکانی مادەی (340) لە یاسای سزادان دەرکراوە، کەسی تاوانبار کە بەڕێوەبەری پێشووی کارگێڕیی یانەکە بووە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەهلی گرێبەستی کردووە بە مەبەستی وەبەرهێنان لە زەوییەکدا کە وەزارەتی دارایی تەرخانی کردبوو بۆ یانەی "القوة الجويَّة"."

 

هەر ئەمڕۆ دوای دەرکردنی بڕیاری سزادانی بە دوو ساڵ لەلایەن دادگای بەری کەرخی بەغدا، لەکاتی بردنەدەرەوەیدا بەرەو زیندانی، ئەنوەر حەمەئەمین داوای کردووە کە دەبێت پێداویستی و جلی خۆی بهێنێت لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا کە برازایەکی بەناوی "عەقید ئەرشەد ساڵح محەمەد ئەمینی" شۆفێری بووە.

پەیامنێری "ناس کورد" ڕایگەیاند، ئەنوەر حەمەئەمین بە یاوەری ئەفسەرێک دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام عەقید ئەرشەد دەمانەجە لەسەر سەری دادەنێت و پێکەوە هەڵدێن.


جەختی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ شەقامەکەیان داخستووە، هەرچەندە ئۆتۆمبێلەکە و عەقید ئەرشەد گیراون، دوای چەند کاتژمێرێکیش ناوبرا دەستگیرکرایەوە.