گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم 32 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت

2021.08.16 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم 32 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت

ناس کورد-

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنى وەزیران بڕیاری داوە بە فرۆشتنى 74 ئۆتۆمبێلى جۆراوجۆرى و سبەینێ لە قۆناغى یەکەمدا 32 دانەیان بە زیادکردنێکى ئاشکرا دەفرۆشرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى کاروبارى کارگێڕى و دارایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی دەڵێت، بەپێى فەرمانى سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى وەزیران، ژمارە (4652)، ڕێککەوتى 28-4-2021ـی زایینى، بۆ فرۆشتنى 74 ئۆتۆمبێلى جۆراوجۆرى خۆى دەریکردووە، بڕیار وایە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانى ڕۆژى چوارشەممە، ڕێککەوتى 25-8-2021ـی زایینى، لە قۆناغى یەکەم تەنها 32 ئۆتۆمبێلیان لەزیادکردنێکى ئاشکرا بەپێی یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان-عێراق، ژمارە 1ـی ساڵی 2021ـی هەموارکراو، بفرۆشرێن.


بۆیە فەرمانگەى کاروبارى کارگێڕى و دارایی، هاووڵاتییانى ئاگادار کردووەتەوە کە لەو ڕێککەوتەدا ئامادەى زیادکردنەکە بن، ئەگەر ئەو ڕۆژە پشووى فەرمى بوو، زیادکردنەکە بۆ ڕۆژى پاشتر دوادەخرێت. بۆ ئەم مەبەستەش هەر کەسێک کە خوازیاربێت، دەتوانێت سەردانى لیژنەى فرۆشتن و هۆبەى ئۆتۆمبێلى سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى وەزیران بکات، بە لەبەرچاوگرتنى ئەم خاڵانەى خوارەوە:

1- دانانى بارمتەى یاسایی بە بڕى (66,255,000) شەستوشەش ملیۆن و دووسەد و پەنجا و پێنج هەزار دینار.
2- ڕسوومات و خەرجییەکانى بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى کە زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت.
3- فرۆشتنى ئۆتۆمبێلەکان بەشێوەى نەختینە (نەقدى) دەبێت و دینارى عێراقى لە کڕیار وەردەگیردرێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن
07504454790
May be an image of textMay be an image of one or more people and textMay be an image of one or more people and textMay be an image of one or more people and text