گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بایدن لەسەر کەوتنى ئەفغانستان بێدەنگى دەشکێنێت

2021.08.16 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن لەسەر کەوتنى ئەفغانستان بێدەنگى دەشکێنێت

ناس کورد-

چاوەڕوان دەکرێت جۆ بایدن  سەرۆکى ئەمریکا بێدەنگی خۆی بشکێنێت سەبارەت بە کەوتنى ئەفغانستان و کۆنتڕۆڵکردنى ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەوەش بەپێی دەنگى ئەمریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆشکی سپی دەڵێت، بایدن پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە وتارێک لەسەر ڕەوشی ئەفغانستان لە پەیوەندی بە ئەمەریکاوە پێشکەش دەکات.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی، بایدن کاتژمێر 3:45ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا وتارەکەی پێشکەش دەکات.

 

لاى خۆیەوە، سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بە کەناڵی ئەی بی سی ڕاگەیاندووە "ئەمەریکا بەم زووانە گوێبیستی بایدن دەبێت. بایدن لە ئێستادا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیەکەیدایە و زۆر بە چڕی کار لەسەر ئەم دۆسێیە دەکات."

 

بەپێی دەنگى ئەمریکا، بایدن، کە پۆستەکەی بە ئەزموونێکی زۆر گەورەی سیاسییەوە وەرگرتووە؛ بە بەراورد لە گەڵ هەر سەرۆکێکی نوێی وڵاتەکە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا، بە درێژایی ڕۆژانی پشووی هەفتە، لە کامپ دەیڤد بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ ئەو وێنە و دیمەنانەی لە کابوڵەوە بڵاودەکرێنەوە و ئەو کشانەوە و چۆڵکردنەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، کە دیمەنەکانی کەوتنی سایگۆن لە ساڵی 1975 لە کۆتایی شەڕی ڤیەتنامدا دەهێنێتەوە یاد، بەڵام لەم ڕووداوانەی ئەفغانستاندا دەکرێت بگوترێت بایدن دەرنەکەوتووە.

 

مانەوەی بایدن لە کامپ دەیڤد، بەوە لێکدەدرێتەوە کە خۆی لە ڕۆژنامەوانان بە دور دەگرێت. تەنها ڕاگەیەندراوێکی بایدن لەسەر ئەم ڕەوشە، ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە.

 

بایدن لەو ڕاگەیەندراوەیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی "کشانەوەی لەناکاوی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کە بووە مایەی ئەوەی تاڵیبان دەست بەسەر ئەو وڵاتەدا بگرێت، تەنها بژارەیەک بووە کە بشێت."

 

ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ زۆربوونی فشارەکاندا، کۆشکی سپی تەنها یەک وێنەی بایدنی بڵاوکردەوە لەسەر مێزێک دانیشتووە و لە ڕێی ڤیدیۆوە گوێ لە ڕاوێژکارەکانی دەگرێت.