ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە شگال بە مەبەستی چاودێریکردنی ڕێککەوتن و هەوڵە ئەمنییەکان بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەى ئاوارە ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی سەردانی گوندی کۆجۆی کرد و بە خەڵکی گوندەکەى وت، "ئێمە ئەمڕۆ لەناو ئێوەدا یادی ئەو تاوانەی داعش دەکەینەوە."
وتیشی، "هیچ شتێک ڕێگر نابێت لە بەردەم ئاوەدانکردنەوەى نیشتمانمان و ڕێزگرتن لە فرەڕەنگی سیاسی و نەتەوەیی و ئاینی."
جەختیکردەوە کە "هیچ کاتێک خوێنی عێراقی هەرزان نییە و دەوڵەت بەرگری لە ڕۆڵەکانی دەکات بە تایبەت ئێزدییەکان."
رئيس مجلس الوزراء @MAKadhimi يصل إلى قضاء #سنجار غرب محافظة نينوى، حيث زار سيادته قرية #كوجو قرب قضاء سنجار، التي سبق أن شهدت أبشع جرائم داعش الإرهابية بحق أهلنا من الأيزيديين، وقرأ سيادته سورة الفاتحة في مقبرة الشهداء الأيزيديين، ترحماً على الضحايا ومواساةً لذويهم. pic.twitter.com/rkQy2uHSes
— المكتب الإعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶 (@IraqiPMO) August 16, 2021