کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، له‌دوای بڕیاری دادگای ته‌میز فرۆشتنی چه‌ك به هاوپه‌یمانیی عەرەبی به سه‌رۆكایه‌تیی سعوودیه ڕادەگرێت. . ئەمڕۆ، سێشەممە 25ی حوزەیرای 2019، حکومەتی بەریتانیا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرای کردووە، بەپێی بڕیاری دادگای تەمیز بۆ لەمەودوا ئەو چەکانەی لە یەمەن بەکاردەهێنرێن بە سعودییە و هاوپەیمانەکانی نافرۆشێت. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکومەت دژی ئەو بڕیارەی دادگای تەمیزە و هەوڵدەدات لە ڕێگەی تانە لێدانەوە بڕیارەکە بگۆڕێت. . هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، تا بڕیارەکەی دادگا گۆڕانکاری بەسەر دێت، ئەو چه‌كانه‌ی كه ده‌كرێت له یه‌مه‌ن به‌كاربهێنرێن به سعوودیه و هاوبه‌شه‌كانی له هاوپه‌یمانییدا نافرۆشرێن کە هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیمارات، كوێت، به‌حرێن و میسر دەگرێتەوە. . حکومەتی بەریتانیا، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا بە بڕی 5.9 ملیار دۆلار چەکی بە سعودییەو هاوپەیمانەکانی فرۆشتووە. . ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین جار رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەریتانیا داوایان لە حکومەت کردبوو فڕۆشتنی چەک بە سعودییە ڕابگرێت بەهۆی بەکارهێنانی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە جەنگی یەمەندا.