ناس کورد-
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شەنگال بە ئامانج گرت و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سیانى دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلێک لەناو بازاڕى شنگال بەتەواوى تێکشکاوە دواى ئەوەى لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە بۆردومانکراوە.
میدیاکانى سەر بە پەکەکە بڵاویانکردەوە، بەهۆى بۆردومانەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکى دیکەش برینداربووە.
بەڵام ناتق عەلو ئەحمەد ، لێپرسراوى راگەیاندنی پۆلیسى شنگال بە پێگەى (کەرکوک ناو )ى وتووە "فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى ئۆتۆمبێلێکى هێزەکانى بەرخودانى شنگال (یەبەشە)یان كردووە، دوو كەس لە سەرنشینەكان گیانیانلەدەستداوە، سیانی تر برینداربون".
BREAKING NEWS. || VIDEO of civilian vehicles in Yazidi region of Sinjar, N. Iraq targeted by Turkish air strikes today. #Iraq #Yazidis #Sengal #Sinjar pic.twitter.com/txo3AToJF2
— MedyaNews (@medyanews_) August 16, 2021