گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ستراتیژى بەرگرى’’

وەزیرى پێشمەرگە هەڕەشەى ’’سزاى توند’’ دەکات

2021.08.16 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى پێشمەرگە هەڕەشەى ’’سزاى توند’’ دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم هەڕەشەى سزادانى توندى ئەو کەسانەى کرد کە دەبنە رێگر لەبەردەم پڕۆسەى چاکسازیی و یەکخستنەوەى تەواوى هێزەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕش ئیسماعیل ئەمرۆ دووشەممە لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندەى لیواکان داوایكرد فه‌رمانده‌ی لیواكان ستراتیژیه‌تی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دابڕێژن و به‌رده‌وام چاوكراوه‌و ساز و ئاماده‌بن، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی سه‌ربازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌ پره‌نسیپی پاداشت و سزا كرد له‌و پڕۆسه‌یه‌دا و داواشیكرد هه‌مووان دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌نه‌فه‌سی حزبی و له‌ناو یه‌كه‌كاندا پێشمه‌رگه‌ی خاك و نیشتمان بن.

 

 وتیشی "چاوناپۆشین له‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كی خراپ و سزای توندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ ده‌بنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و ریفۆرمی سه‌ربازی".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ و جێگرانی سه‌رجه‌م لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌و، تیایدا ستایشی رۆڵی قاره‌مانانه‌ی لیواكان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌پاراستن و به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌  پابه‌ندی ئه‌رك و دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان بن و به‌زانستی سه‌ربازی نوێ كه‌ هاوتا بێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان پارێزگاری له‌ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم بكه‌ن.

 

ئه‌مڕۆ 16ی 8ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌و جێگرانی ته‌واوی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌.

 

له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌، ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان و به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری ئاماده‌بوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركیان و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر تاك به‌تاكی پێشمه‌رگه‌كان كه‌ باشتر پابه‌ندی ده‌وام و ئه‌ركیان بن. وتیشی: به‌وردی كاربكه‌ن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری نیشتمانی پێشمه‌رگه‌ و میتۆده‌كانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان.

 

له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ داوایكرد فه‌رمانده‌ی لیواكان ستراتیژیه‌تی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دابڕێژن و به‌رده‌وام چاوكراوه‌و ساز و ئاماده‌بن. 

 

هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ هۆشداریدا له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان و بۆ ئه‌مه‌ش رایگه‌یاند: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان ده‌خوازێت ریزه‌كانتان پته‌وتر بكه‌ن و كه‌موكوڕیه‌كانتان پڕبكه‌نه‌وه‌ و هێزه‌كانتان پابه‌ندی زیاتری مه‌شق و راهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كان بن.

 

له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی سه‌ربازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌ پره‌نسیپی پاداشت و سزا كرد له‌و پڕۆسه‌یه‌دا و داواشیكرد هه‌مووان دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌نه‌فه‌سی حزبی و له‌ناو یه‌كه‌كاندا پێشمه‌رگه‌ی خاك و نیشتمان بن، وتیشی: چاوناپۆشین له‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كی خراپ و سزای توندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ ده‌بنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و رێفۆرمی سه‌ربازی.

 

له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ته‌واوی فه‌رمانده‌ی لیواكان پابه‌ندی خۆیان و هێزه‌كانیان بۆ بڕیارو راسپارده‌كانی وه‌زاره‌ت دووپاتكرده‌وه‌و سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پێداویستی و كه‌م و كوڕیه‌كان خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ستافی وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان پێدرا.