گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ناسنامەى ئەنجامدەرانى تەقاندنەوەى بورجەکانى کارەبا ئاشکراکرا

2021.08.16 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
ناسنامەى ئەنجامدەرانى تەقاندنەوەى بورجەکانى کارەبا ئاشکراکرا

ناس کورد-

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق ناسنامەى ئەنجامدەرى تەقینەوەى بورجەکانى کارەباى ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا تەحسین خەفاجى فەرماندەى پڕۆسە هاوبەشەکان ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، ئەو کەسانەى تێوەگلاون لەو رووداوانەدا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

   

وتیشى لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو کەسانە سەر بە داعشن و ئامانجیان لەو کارە نانەوەى ئاژاوە و ناسەقامگیریی بووە.

  

خەفاجى باسى لەوەشکرد، هێزە ئەمنى و هەواڵگرییەکان ئەو کەسانەیان رەوانەى دادگاکان کردووە بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر دۆسیەکانیان بدرێت.

 

لە دووى تەموزى رابردوودا فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان رێوشوێنەکانى دەستپێکرد بۆ بنبڕکردنى تەقاندنەوەى بورجەکانى کارەبا لەناوچە جیاجیاکانى عێراق.