گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی کردووە

بە ڤیدیۆ؛ جادووگەرێک لە دهۆک دەستگیرکرا

2021.08.16 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
بە ڤیدیۆ؛ جادووگەرێک لە دهۆک دەستگیرکرا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک جادووگەرێکی دەستگیرکردووە کە فێڵی خەڵک کردووە و بە پارە نوشتە و جادووی بۆ خەڵک کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی دهۆک (دووشەممە 16ی ئابی 2021) ڤیدیۆی دانپێدانانی جادووگەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "زۆرکەس دێنە لام بۆ چارەسەرکردن قورئانیان بۆ دەخوێنم، بەڵام ئەوان خۆیان دەڵێن نوشتەمان بۆ بکە، قەناعەتییان بەوە هەیە." 

 

دەشڵێت، "زۆرجار کچان و کوڕان دێنە لام بۆ ئەوەی ببنە هاوسەری ئەو کەسەی کە دەیانەوێت نوشتەیان بۆ بکەم، هەرچەندە ئەوە هیچ کاریگەرییەکی نییە." 

 

هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک پەیامێک ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکات کە ئەو کارە دەکەن، وازبهێنن، بەپێچەوانەوە دەستگیردەکرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.