گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ترەمپ: كاتی ئەوەیە ئیتر بایدن دەستلەكاربكێشێتەوە

2021.08.16 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: كاتی ئەوەیە ئیتر بایدن دەستلەكاربكێشێتەوە

ناس کورد- 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، ڕووداوەكانی ئەفغانستانی بە گەورەترین شكستی ئەمەریكا لە مێژوودا دایە قەڵەم و داوایكرد جۆ بایدن دەستلەكاربكێشێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترەمپ لەبەیاننامەیەكدا بەبۆنەی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە وتیشی "ئەوەی رێگەی پێداوە عەیبەیە و لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناشدا كەموكوڕی زۆر هەیە و توشبوون لە هەڵكشانە. 

 

هەروەها جەختی كردەوە ئەوەی بایدن كردوویەتی لە ئەفغانستان دەبێتە یەكێك لە گەورەترین شكستەكانی ئەمەریكا لە مێژووی ئەمەریكا.

 

دوێنێ یەکشەممە 16ی ئابی 2021، دوای 20 ساڵ جارێکیتر بزووتنەوەی تآڵیبان گەڕایەوە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و سەرۆکی وڵاکەش بە ناچاری هەڵهات و وڵاتەکەی جێهێشت.