ناس کورد-
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بەمنزیکانە بەشەئاردی مانگی حەوت دابەش دەکرێت و دەشڵێت، داوا دەکەن هاووڵاتیان بەکاریبهێنن، چونکە ئاردێکی باشە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، " ڕەزامەندی وەرگیراوە دەست بە دابەشکردنی بەشی حەوتەمی ئارد بۆساڵی 2021 بکرێت و ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەکان و سایلۆکان کراوە گەنم بنێرن بۆ ئاشەکان و لە نزیکترین کات دەست بەدابەشکردنی ئارد دەکرێتەوە."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، داواش لە هاووڵاتیان دەکات سودی لەو ئاردە ببینن کە وەریدەگرن، لەبەرئەوەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە ئەم ساڵ زۆر باشە و نانی لێ دروست کراوە و بەکەڵکی بەکارهێنان دێت.