گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کەی حکومەت پێکدەهێنن’’

فەرمانێک لە تاڵیبانەوە بۆ چەکدارەکانیان لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکدا

2021.08.16 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێک لە تاڵیبانەوە بۆ چەکدارەکانیان لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکدا

ناس کورد- 

دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ پایتەختی ئەفغانستان لەدوای دوو دەیە، سەرکردەیەکی بزووتنەوەکە دەڵێت، هێشتا زووە بۆ قسەکردن لەسەر چۆنیەتی حوکم کردن و چوونەسەر دەسەڵاتییان و دەشڵێت، فەرمان بە سەربازەکانیان کراوە خەڵک نەترسێنن و ڕێگەی جموجوڵیان پێبدن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرماندەیەکی بزووتنەوەی تاڵیبان کە نەیویستووە ئاشکرا بکرێت (دووشەممە 16ی ئابی 2021) بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە، "دەمانەوێت پێش ئەوەی دەست بکەین بە بنیادنانەوەی حکومەت سەرجەم هێزە بیانییەکان وڵاتەکەمان بەجێبهێڵین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا زۆر زووە باس لە چۆنێتی حوکم کردن و چوونەسەر دەسەڵاتمان بکەین." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەرمانیان بە سەربازەکانیان کردووە خەڵکی مەدەنی نەترسێنن و ڕێگە بدەن هاووڵاتیان چالاکی ئاسایی خۆیان ئەنجام بدەن. 

 

دوێنێ یەکشەممە 16ی ئابی 2021، دوای 20 ساڵ جارێکیتر بزووتنەوەی تآڵیبان گەڕایەوە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و سەرۆکی وڵاکەش بە ناچاری هەڵهات و وڵاتەکەی جێهێشت.