گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

2021.08.16 - 08:18
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ناس کورد- 

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەرمیلێک خاوی برێنت لەخوار 70 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەرمیلێک خاوی برێنت زیاتر لە 1%ی نرخەکەی لەدەستداوە و  بەرامبەر 69 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 



هاوکات بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 67 دۆلار و 68 مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمانشێوە زیاتر لە 1%ی نرخەکەی لەدەستداوە. 

 

دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمەریکا داوای لە ڕێکخراوی "ئۆپێک+" کرد بەمەبەستی هەرزانکردنی نرخی بەنزین بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن.