گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بروسکەیەک لە یەکێتییەوە بۆ پارتى: پەرەپێدانى پەیوەندییەکانمان

2021.08.15 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
بروسکەیەک لە یەکێتییەوە بۆ پارتى: پەرەپێدانى پەیوەندییەکانمان

ناس کورد-

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتى هیواى خواست ساڵیادى دامەزراندنى پارتى ببێتە هۆى پەرەپێدانى پەیوەندییەکانیان و هێز و لایەنە سیاسیەکانى دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتى لە بروسکەیەکدا بۆ مەکتەبی سیاسی پارتى دەڵێت "ھیوادارین ئه‌م یاده‌  ببێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ په‌ره‌پێدانی  په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و ھه‌موو ھێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌و جۆره‌ی له‌ قازانجی یه‌كریزی و پێكه‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی له‌مرۆی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووی بۆته‌وه‌".

 

ده‌قی بروسكه‌كه‌..

به‌رێزان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

سڵاو ورێز

 

به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی حه‌فتاوپێنج ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن و ده‌ستپێكی ره‌وتی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ و سه‌ركردایه‌تی پارتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ده‌كه‌ین.

 

ھیوادارین ئه‌م یاده‌  ببێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ په‌ره‌پێدانی  په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و ھه‌موو ھێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌و جۆره‌ی له‌ قازانجی یه‌كریزی و پێكه‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی له‌مرۆی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووی بۆته‌وه‌.

 

جارێكی تر پیرۆزه‌ و سه‌ركه‌وتووبن.

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان