کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستیی ئێران (یەکشەممە 15ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 620 توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 36 هەزار و 736 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " کۆی گشتی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە پەتاکە گەیشتووەتە 97 ههزار و 828 كهس و ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەسەرانسەری ئەو وڵاتەدا گەیشتووەتە، چوار ملیۆن و 425 هەزار و 821 کەس."
ئەوەش هاتووە، "هەروەها حەوت ههزار و 323 کەس ناجێگیره و لە یەکەی چاودێری چڕدان."