گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قۆناغێکى چاوەڕوانکراو

کێ پێویستە ژەمى سێیەمى ڤاکسین وەربگرێت؟

2021.08.15 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
کێ پێویستە ژەمى سێیەمى ڤاکسین وەربگرێت؟

ناس کورد-

 

بەرهەمهێنەرانى ڤاکسینەکان ئامادەکاریی بۆ قۆناغێکى چاوەڕوانکراوى بەرهەمهێنانى ڤاکسین دەکەن بۆ ئەوەى بەشێک لە توشبووان بە ژەمى سێیەم بکوترێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیدارەى دەرمان و خۆراکى ئەمریکا رایگەیاند، ژەمى سێیەمى ڤاکسینى ڤایزەر یان مۆدێرنا دەدرێتە ئەو کەسانەى کە بەرگرى جەستەیان لاوازە، وەک ئەوانەى بەشێک لە ئەندامەکانیان بۆ چێنراوە، یان ئەوانەى دیاردەکرێن وەک توشبوو بەهۆى کەمى بەرگری جەستەوە، ئەوەش بەپێی پێگەى "سی ئێن ئێن".

 

سەنتەرەکانى ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشى و خۆپاراستن لێیان جەختدەکەنەوە لەسەر پێدانى ژەمێکى زیادە بەژمارەیەک کەسى دیاریکراو.

 

ئەو ژەمە وەک بەشێک لەقۆناغەکانى کوتانى سەرەتایی ئەو کەسانە دادەنرێت کە بەرگرى جەستەیان وەڵامێکى ئەوتۆى نەبووە.

 

زانایان لەئێستاداسەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەبارەى ئەوەى ئایا پێدانى ئەو ژەمە زیادەیە چى گۆڕانکارییەک دروستدەکات، هەروەها ئایا ئەو ژەمە لەهەمان جۆرى ئەو ڤاکسینە بێت کە ئەو کەسە وەریگرتووە یاخود لەجۆرێکى نوێ بێت.