گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هاوشێوەی سڵێمان هەڵشۆیی’’

لەبارەی بردنی 100 دەفتەر دۆلاری خەڵک لە سۆران ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.08.15 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بردنی 100 دەفتەر دۆلاری خەڵک لە سۆران ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕەتیدەکاتەوە هیچ سکاڵایەک لەسەر بردنی 100 دەفتەر دۆلار لەلایەن کەسێکی هاوشێوەی سڵێمان هەڵشؤیی لەو سنورە تۆمارکرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئابی 2021، چەند پەیج و میدیایەک ئەوەیان بڵاوەیان کردەوە کە لە شاری سۆران هاووڵاتییەک هاوشێوەی سڵێمان هەڵشؤیی، نزیکەی 100 دەفتەر دۆلاری خەڵکی بردووە و ڕایکردووە، هەربۆیە چەند کەسێک سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە. 

 

لەوبارەیەوە موقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هیچ سکاڵایەکی لەوشێوەیە لە هیچ بنکەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لەسەر کەس تۆمارنەکراوە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دەنگۆیەکی لەوشێوەیە بڵاوبووەوە، بەڵام لە هیچ بنکەیەکی ئێمە سکاڵای لەو شێوەیە بوونی نییە."