گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە

بەرهەم ساڵح: پێویستە ژینگەیەکی لەبار بۆ هەڵبژاردن بهێنرێتەدی

2021.08.15 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: پێویستە ژینگەیەکی لەبار بۆ هەڵبژاردن بهێنرێتەدی

ناس کورد-

سەرۆککۆماری عێراق جەختی دەکاتەوە کە "پێویستە ژینگەیەکی لەبار بێتەکایەوە بە ئاڕاستەی ھێنانەدی خواستی راستەقینەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی داھاتوو دوور لە ساختەکاری".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی ئابی 2021 بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین ھێنیس بلاستخارد، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا "لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و پێویستی خستنەگەری هەوڵەکان لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان."

 

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە "لە پێویستی گرتنەبەری گشت رێوشوێنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە تشرینی یەکەم لەسەر بنەمای دادپەروەری لە قۆناغە جیاجیاکاندا، تاوەکو ئەنجامەکەی جێگای متمانە خەڵکی عێراق بێت، ھاوکات دووپاتکرایەوە لە ھێنانەدی خواستی راستەقینەی خەڵک لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان دوور لە فشار و ساختەکاری و فرتۆفێڵ، بۆ ئەو مەبەستەش رۆڵی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەگرنگ زانرا."