گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕێواز فایەق: وتارەکەی سەرۆک کۆماری ئێران سەنگین و ئەرێنی بوو

2021.08.15 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێواز فایەق: وتارەکەی سەرۆک کۆماری ئێران سەنگین و ئەرێنی بوو

ناس کورد- 

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و ڕایگەیاند، وتاری سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا وتارێكی سه‌نگین و ئه‌رێنی بوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی پەرلەمانی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2021، نه‌سڕوڵڵا ڕه‌شنوودی، سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ردانی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە،  "له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی له‌و پێشوازییه‌ گه‌رم و مێواندارییه‌ جوانه‌ كرد كه‌ له‌ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی لێیان كرا." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌ وتاری سه‌رۆك كۆماری ئێران كرد به‌وه‌ى كه‌ "وتارێكی سه‌نگین و ئه‌رێنی بوو، هیوای خواست ئه‌م دید و تێڕوانینه‌ی كه‌ له‌ وته‌كه‌یاندا به‌دیكرا، به‌كرده‌یی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موولایه‌ك." 

 

ئەوەش هاتووە، "له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ ئیش و كاره‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی گرنگیی ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایانه‌ى كرد كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی به‌هێزكردنی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گه‌شت و گوزار، بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن ته‌نها به‌ كه‌رتی نه‌وت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لای خۆیه‌وه‌ نه‌سڕوڵڵا ڕه‌شنوودی، سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆى به‌ به‌شداریی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆمارى ئێران، باسی له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان كۆمارى ئیسلامیی ئێران كرد و هیوای خواست كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانیش ڕِه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت." 

 

ئەوەش هاتووە، له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنی پێدا كه‌وا لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ڕاِبسپێرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ و سوود بینین له‌ ئه‌زموونی یه‌كتری.