گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چین

ئەهرام: پلانی تاڵیبان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەفغانسان چوار تەوەرەیە

2021.08.15 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەهرام: پلانی تاڵیبان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەفغانسان چوار تەوەرەیە

ناس کورد-

سەنتەری ئەهرامی میسری بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی بڵاویكردەوە، پلانی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەفغانستان لەسەر چوار بنەما بنەڕەتە كە تێكەڵەیەكە لە كایەی سەربازی و سیاسی و زیاتریش جەخت لەسەر دابڕینی زۆرترین ڕووبەر لە خاك دەكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی شیكارێكی ناوەندەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی ئابی 2021)، پلانی نوێی بزووتنەوەی تاڵیبان لەسەر چوار خاڵ بنەڕەتە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەفغانستان كە بریتین لە؛

 

1- پارێزگاریكردن لە دەرفەتەكانی دانوستان و گفتوگۆكردن لەگەڵ وڵاتان تەنانەت لە كاتی پێشڕەوییەكانیش لەسەر زەوی و لەپاش ئەوەش بەمەبەستی سەپاندنی واقیعێكی نوێ و بەهێزكردنی هەڵوێست لە دانوستان.

 

2- كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنورییەكان كە ژمارەی ئەوانەی كەوتووەتە دەست تاڵیبان حەوت دەروازەیە لەكۆی 10 دەروازەی سنوری تا ئێستا و دەرامەتی ئابووری و دارایی هەیە، بەمەش حكومەتی ئەفغان مانگانە 33 ملیۆن دۆلار لەدەست دەدات. داهاتی ئەم دەروازانەش 30% كۆی بودجەی حكومەت پێكدەهێنن و 70%ی تر لە كۆمەك و باربووی وڵاتانە.

 

3- دڵنیاكردنەوەی وڵاتانی دراوسێ، سەرباری ئەوەی جگە لە پاكستان سەرجەم وڵاتانی دراوسێی ئەفغان نەیاری سەرسەختی تاڵیبانن بەڵام زۆر هەوڵدەدات متمانەیان پێ بكات لەمەولا بزوتنەوەكە وەك جاران پەڕگیر و توندڕەو نییە، لەم میانەیەشدا پەیوەندی كردووە بە ئێران و ڕوسیا و بانگهێشتی چینی كردووە بۆ وەبەرهێنان لە ئەفغانستان. ئەمەش كاریگەریی هەبووە لەسەر ئەوەی ئەو وڵاتانە بێدەنگی هەڵبژێرن و لە ئێستاوە نەبنە دژی تاڵیبان.

 

4- جەختكردنەوە لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە گوندنشینەكان و دابڕینی ئەو ناوچانەشی ناتوانێت ئێستا كۆنترۆڵیان بكات، لەم میانەیەشدا خاڵی پشكنین لەسەر رێگا گشتییەكان دادەنێت بەشێوەی پارتیزانی بۆ شپرزەكردنی هێزەكانی دەوڵەت و ترساندنیان.


بەگوێرەی شیكارەكەی ئەهرام، گرتنی كابول لەسەر كات وەستاوە، لەمەولاش بایدن ئەگەر بشیەوێت ناتوانێت پاشگەز ببێتەوە لە بریاری كشانەوە و دەستهەڵگرتن لە ئەفغانستان بەتایبەت پاش ئەو هەرەسە گەورانەی ڕوویدا.