گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەرلەمان: نرخی ئێستای دۆلار پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت

2021.08.15 - 12:39
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان: نرخی ئێستای دۆلار پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی جەختی کردەوە کە نرخی ئێستا دۆلار تاوەکو پێنج ساڵی داهاتوو جێگیری دەبێت و ناگۆڕێت و دەڵێت، بەرزکردنەوەى نرخەکەى سێ هۆکاری سەرەکی هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەجی ئەلسعیدی، ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (15ی ئابی 2021) وت، "نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر دینار بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو وەک خۆی دەمێنێتەوە" و دەڵێت، هێزی کڕین و فرۆشتنی ئەو دراوە کاریگەرییەکی سنورداری دەبێت بۆسەر نرخەکەى لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر.

 

وتیشی:"حکومەت لەڕێگەی بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار سورە لەسەر گەیشتن سێ ئامانجی سەرەکی؛ یەکەمیان دارایی کە کەمکردنەوەی کورتهێنانە لە بودجە، ئامانجی دووەمیش ئامانجێکی نەختینەییە کە زیادکردنی یەدەگی دراوە و ئامانجی سێیەمیش زیادکردنی ڕکابەرییە لە هاوردەکردنی کاڵای وڵاتانی تر و حکومەتی دەیەوێت بەرهەم ناوخۆیی بتوانێت کێبرکێیی دەرەکی بکات و بەرهەم زیاتر بێت."

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "کەمکردنەوەی دینار کێبڕکێی نرخی عێراقی زیاتر کردووە چونکە ئەو شمەک و کاڵایانە لە دەرەوە هاوردەدەکرێن بەتایبەتی لە تورکیا و ئێران و سوریاو سعودیە و ئوردنەوە سوود لە بەهێزی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار وەردەگرن، کاتێکیش نرخی دۆلار زیاد دەبێت، کێبرکێ زیاد دەکات و شمەکی هاوردەکراو لە وڵاتانەوە کەم دەبێتەوە."

 

پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی هەموار بکاتەوە و بەهۆیەوە نرخی کڕینی یەک دۆلار لە وەزارەتی دارایی بەرزبوویەوە بۆ هەزار و 450 دینار، هەروەها بە هەزار و 460 دیناریش دەدرێتە بانکەکان و بە هەزار و 470 دیناریش دەگاتە خەڵکی ئاسایی.