گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

دوو تەقەکەرەکەى سەرچنار لە سلێمانی دەستگیرکران

2021.08.15 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
دوو تەقەکەرەکەى سەرچنار لە سلێمانی دەستگیرکران

ناس کورد-

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ستابوون به‌ ته‌قه‌كردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "له‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچنار له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌هۆی‌ ده‌مه‌قاڵه‌ی‌ نێوان چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ شه‌ڕو ئاڵۆزی‌ دروست بوو و ته‌قه‌ كرا، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار و تیمه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركرنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد."

 

دەشڵێت، پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا تۆمه‌تباران (ك ، د ، ح - س،ج ، ق) ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و چه‌كێك له‌ جۆری‌ ده‌مانچه‌دا.

 


باسی لەوەشکردووە، "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405-31 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌."

 

May be an image of car and road