کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پەرلەمانی عێراق، لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵێنەوە لە گرێبەستەکانی نێوان حکومەت و هەردوو کۆمپانیای کار و قەیوانی سەربە پارتی ویەکێتی پێکهێنا، ئەندامێکی کوردی لیژنەکەش ڕایگەیاند، ئەو گەرێبەستانە گەندەڵیەکی زۆریان تێدایە کە بە ملیارها دۆلار مەزەندە دەکرێن. . غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: لە سەر داواکاری ئەوان ئەمرۆ، سێشەممە،2 حوزیرانی 2019، محمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوە درووست بکرێت. . ئەمرۆ، سێشەممە 25 حوزیران 2019، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە فەرمانێک بڕیاریدا بە درووستکردنی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی هەردوو کۆمپانیایی کار و قەیوان و ژمارەیەک کۆمپانیای عێراقی کە کاری خزمەتگوزاری و کۆکردنەوەی پارەی کارەبا دەکەن. . لیژنەکە لە ئەندامانی لێژنەی نەوت وگازی پەرلەمان پێکدێت بۆ بە دواداچوون بۆ ئەو گرێبەستانەی کە لەنێوان کۆمپانیایی کار و قەیوان سەربە پارتی ویەکێتی وحکومەتی عیراق ئەنجامدراون. . غالب محمەد وتیشی، ئەو گرێبەستانە لە دوای ساڵی 2015ەوە ئەنجامدراون تایبەتن بە ژمارەیەک پاڵاوگەی نەوت و چەند وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا، کە بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە گەندەڵییەکی زۆر لەو گرێبەستانە ئەنجامدراوە. . هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، سوودی ئەو گریبەستانە بۆ هەردوو کۆمپانیاکەیە کە بەهاکانیان بە ملیارەها دۆلارمەزەند دەکرێت.