ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، هەفتەیەکی فێنکی کەشوهەوا لە عێراق بەڕێوەیە، بەڵام لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی ئابدا شەپۆلێکی گەرما و شێ ناوچەکە دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا نائیل عەلی، کەشناسی عێراقی ڕایگەیاند، لەو دوو هەفتەیەی مانگی ئاب کە ماوە، هەفتەی یەکەم پلەکانی گەرما لەخوار ئاستی تێکڕای ساڵانەوە دەبن و کەشوهەوا بە گشتی فێنک دەبێت، ئەوەش بەهۆی هەڵکردنی بایەکی فێنک لە تورکیاوە بەرەو ئاسمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکان لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگدا شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە و ڕادەی شێ-ش بەرزدەبێتەوە کە پێی دەوترێت گەرمای کۆتایی ئاب."