گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نەبیستراو باس دەکات

فەرماندەیەکی یەکێتی باس لە ’’بەهەدەردانی ملیۆنان دۆلار لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە’’ دەکات

2021.08.14 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەیەکی یەکێتی باس لە ’’بەهەدەردانی ملیۆنان دۆلار لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە’’ دەکات

 

ناس کورد- 

لیوا ئەیوب یوسف، سەرپەرشتیاری لیواکانی و (3 و 7)ی تایبەت بە کۆسرەت ڕەسوڵ لە بارەی پێشکەشکردنی دەمانچەیەک وەک دیاری لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هەندێک لایەن بە شێوازێکی ناشیرین و دوور لە ئیتیک و کاری ڕۆژنامەوانی بابەتەکەیان بۆ قازانجی خۆیان هۆنیوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو فەرماندەیەی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەکەدا کە (شەممە 14ی ئابی 2021) بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "ئەو خێرە لە ماوەی کەمتر لە 7 مانگدا بڕی 100 ملیۆن دۆلار لە حسابی حیزبەوە بۆ گریفان و کەسانێکی دیاریکراو ڕۆیشتووە کەس قسە ناکات؟ خێرە بەڕێزیان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان خانوویەکیان بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لە چاوتروکانێکدا بۆ کەسێکی نزیکی خۆیان کردووەتە دیاری؟ خێرە ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندەکانی نزیک لە خۆیان مانگانە زیاتر لە 130 ملیۆن نەسریەیان وەرگرتووە ؟." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " کڕینی سەیارەی درع و کۆتا مۆدێل بۆ سەرکردایەتی نزیک خۆتان شتێکی ئاساییە؟ کڕینی 135 چەکی جۆری ئێم فۆڕی ئەمریکی بۆ تاکە شەخسێکی سەرکردایەتی کە بە نامەی واتس ئەپ بۆتە ئەندام ئاساییە؟ ئەی سەرف کردنی نەسریەی مانگانە بە نزیکەیی لە دەوری 300 ملیۆن ئاساییە؟ قاچاخچێتی و مافیایەتی و گرتن و ئازاردانی خەڵک و ڕفاندنی هاوڵاتی ئاساییە؟  بۆ هاوسەرۆکەکەی ئێوە ئاساییە تەخشان و پەخشان کردنی پارە وسەروەت و سامانی میللەت بۆ مەرامی شەخسی و کەسانی چواردەوری خۆی بەس بۆ ئێمە وەرگرتنی دیاری حەرامە؟." 

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 



 لەبارەی پێشکەشکردنی (دەمانچەیەک) وەکوو دیاری لە لایەن برای بەڕێزم  سەرۆک بافڵ تالەبانیەوە بە بەندە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە ناویشیاندا هەندێ کەس و لایەن و پەیج و ئەکاونتی ئاڕاستەکراو بە شێوازێکی ناشیرین و دوور لە ئیتیک و کاری ڕۆژنامەوانی بابەتەکەیان بۆ قازانجی خۆیان هۆنیوەتەوە ..

 

بەڕێزان بەشێکی زۆرتان دوور تا نزیک ئاشنایەتیتان لەگەڵ کەسایەتی مندا هەیە و ئەمناسن .لە ساڵی ١٩٨٣ وە بە بێ دابڕان پێشمەرگە بووم و لە تەمەنی پێشمەرگایەتیمدا  ٩ جار بریندار کراوم کە چەند جارێکیان برینەکانم  زۆر سەخت بوون .هەر لە سەرەتای دروست بونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە ئێمە بە بنەماڵە بوینەتە یەکێتی و خەباتمان لە پێناو کورد و کوردستاندا کردووە لە سەر ڕێبازی یەکێتی و جەنابی مام جەلال . تا ئەم ساتەشی لەگەڵدا بێت هەر یەکێتیەکەی جارانم و بەهەمان نەفەسی پێشوو خزمەت ئەکەم بۆ ئازادی گەلە ستەم دیدەکەم .نازانم وەرگرتنی تەنها دەمانچەیەک بە دیاری لە پای ئەو هەموو خزمەتەمدا بۆ گومانی بۆ کەسانێک دروست کردووە جا نازانم دیاریە بەنرخەکە قورگی گرتوون یان بەکار هێنانی وشەی سەرۆک؟.ئەو خێرە لە ماوی کەمتر لە ٧ مانگدا بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە حسابی حیزبەوە بۆ گریفان و کەسانێکی دیاریکراو ڕۆیشتووە کەس قسە ناکات؟ خێرە بەڕێزیان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان خانوویەکیان بە بڕی ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار لە چاوتروکانیکدا بۆ کەسێکی نزیکی خۆیان کردۆتە دیاری؟ خێرە ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندەکانی نزیک لە خۆیان مانگانە زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن نەسریەیان وەرگرتووە ؟ کڕینی سەیارەی درع و کۆتا مۆدێل بۆ سەرکردایەتی نزیک خۆتان شتێکی ئاساییە؟ کڕینی ١٣٥ چەکی جۆری ئێم فۆڕی ئەمریکی بۆ تاکە شەخسێکی سەرکردایەتی کە بە نامەی واتس ئەپ بۆتە ئەندام ئاساییە؟ ئەی سەرف کردنی نەسریەی مانگانە بە نزیکەیی لە دەوری ٣٠٠ ملیۆن ئاساییە؟ قاچاخچێتی و مافیایەتی و گرتن و ئازاردانی خەڵک و ڕفاندنی هاوڵاتی ئاساییە؟  بۆ هاوسەرۆکەکەی ئێوە ئاساییە تەخشان و پەخشان کردنی پارە وسەروەت و سامانی میللەت بۆ مەرامی شەخسی و کەسانی چواردەوری خۆی بەس بۆ ئێمە وەرگرتنی دیاری حەرامە؟  .بەڕیزان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک شەمەندەفەریك وایە لە یەکەم وێستگەوە خەڵک هەڵەگرێ تا کۆتایی .ئێمە لەو کەسانە نین لە نیوەی ڕێگا دابەزین .جا هەر لەیەکەم وێستگەوە خۆم بە خوێندکاری ڕێبازی پیرۆزی جەنابی سەرۆک مام جەلال زانیوە و هەر ئەو بنەماڵەیەش بە پارێزەری ڕیبازەکەیی و یەکێتی ئەزانم و لە هیچ بارودۆخێکدا پشتی تێناکەم و خیانەت لەو ڕێبازە ناکەم هەر کەسیش خیانەت بکات لە شەمەندەفەرەکە فڕێی ئەیەینە خوارەوە بێ دوو دڵی .خەیاڵتان خاوە و (لەسەر گۆڕێک ئەگرین مردوی تیا نیە) .بۆیە هەرکەس کەوتۆتە وێزەی من و خەباتی دەیان ساڵەم گەردنی ئازاد بێ چونکە خۆم زۆر لەو قسانە بە گەورەتر ئەزانم و هەرگیز کۆڵنادەم و بەردەوام ئەبم بۆ خزمەتی یەکێتی و خاکی کوردستان لەسەر ڕیبازی جەنابی سەرۆک مام جەلال .هەر بۆیە  .فیشەک بە تاریکییەوە مەنێن