ناس کورد-
ڕەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، سکرتێری ڕۆژنامەوانی نییە و هەرکەسێک بەناوی سکرتێری ڕۆژنامەوانی ئەوەوە بابەت بڵاوبکاتەوە ڕووبەڕووی یاسای دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
بۆ هەموو لایەکی ڕوون ئەکەینەوە بەڕێز بڕیاردەر سکرتێری ڕۆژنامەوانی نیە،هەر کاتێک پێویست بکات بۆچونێک یان پەیامێک بگەیەنێت، دەزگاو میدیا رەسمیەکانی حیزب بۆ ئەو کارە ڕائەسپێرێت، هەر بەڕێزێکیش بەناوی سکرتێری ڕۆژنامەوانی بەڕێزیانەوە لێدوان یان بابەت بڵاو بکاتەوە، ڕوبەڕووی یاسای ئەکەینەوە.
نوسینگەی بەڕێز
رفعەت عبدوڵا