ناس کورد-
لە پارێزگای زیقار حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە کەڕووی ڕەش تۆمارکرا کە ژنێکی بەتەمەنە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەیدەر حەنتوش، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە تەندروستیی زیقار ڕایگەیاند، "حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە کەڕووی ڕەش لە شاری ڕەفاعی باکوری پارێزگای زیقار تۆمارکراوە کە توشبووەکە ژنێکی بەتەمەنە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، توشبووەکە لەئێستادا لەژێر چاودێری چڕدایە لە بەشی توشبووانی کۆرۆنا.
پێشتر و لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا چوار توشبووی دیکەی کەڕووی ڕەش لە زیقار ڕاگەیانرا.