ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی پۆلی شەشەم کە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵیان کردووە، بەڵام دەرنەچوون بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە وزارییەکان، دەتوانن لە وەرزی دووەمدا بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزیری پەروەردەی عێراق کە (شەممە 14 ئابی 2021) دەرکراوە، ئەو خوێندکارانەی پۆلی شەشەم کە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵیان کردووە، بەڵام دەرنەچوون بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان و ژمارەی تاقیکردنەوەیان هەیە، ئەوا ڕێگەیان پێدەدرێت بەشداری وەرزی دووەمی تاقیکردنەوەکان بکەن.
هەر بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو تاقیکردنەوەیە بۆ ئەو خوێندکارانە بە تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم هەژمار دەکرێت.