ناس كورد_
پارتی دیموكراتی كوردستان داوا لە ڕەوتی سەدر و 26 لایەنی عێراقی دەكات بە بڕیاری كشانەوە لە هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی عێراقدا بچنەوە و "لە پێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی عێراق بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحمود محەمەد، لە ڕاگەیەنراوێكدا (14ی ئابی 2021) لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەڵێت "ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، داوادەکەین لە بەڕێزان لە تەیاری سەدری و ھەر ٢٦ لایەنی دیکەی کە رایانگەیاندووە بەشداری ھەڵبژاردن ناکەن، لە پێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی عێراق بەبڕیارەکەیاندا بچنەوە و بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن".
ڕاگەیەنراوەكە باس لەوە دەكات هەڵبژاردن "داخوازییەکی ھاووڵاتیان و پێویستییەکی ھەنوکەییشە بۆ خزمەت گەیاندنی زیاتر بە پرۆسەی سیاسی عێراق و حکومڕانیەکی باش و تەندروست".