گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێکی نوێ لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی

2021.08.14 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی نوێ لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی

ناس کورد-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیاند، چاكسازییەكانی نێو یەکێتی بەردەوام دەبن لە پێناو خەڵک و یەکێتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 14ی ئابی 2021، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی بەمەبەستی لەنزیكەوە بەئاگابوون لەڕاوبۆچوون و شێوازی كاركردن و خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی داهاتوو، لەگەڵ ئەندام مەڵبەندەكانی سەر بە مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، "شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەكۆبوونەوەكەدا بەووردی لەبارەی تەوەرەكانی چاكسازی حزبی و حكومی و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرچاو ڕوونیدایە هەڤاڵان و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی چاكسازییەكان كردەوە لەپێناو خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و یەكێتی." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان سەرنج‌ و تێبینی‌ و پێشنیازی خۆیان لەپێناو بەرەوپێشچوونی زیاتری كاروبارەكان و یەكێتی خستەڕوو." 

 

دۆخی یەكێتیی لەپاش 8 تەمموز    

  

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.           

  

میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی و لێدوانە رۆژنامەوانییەكانی كوڕانی مام جەلال و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.