گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی داڕوخانی کەرتی پەلەوەر و بەرزبوونەوەی نرخی مریشک

2021.08.14 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی داڕوخانی کەرتی پەلەوەر و بەرزبوونەوەی نرخی مریشک

ناس کورد- 

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان جارێکی دیکە زەنگی داڕوخانی کەرتی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان لێ دەدات و ڕایدەگەیەنێت، خاوەن پڕۆژەکان بەرەو مایەپوچبوون دەڕۆن و ئەوەش پێدەچێت نرخی مریشک بەرزبکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان (شەممە 14ی ئابی 2021) ڕاگەیاند، " کەرتی پەلەوەر لەئێستادا بەتەواوی مەترسی هەرەسهێنانی لەسەرە، هیچ لایەنێک خۆی ناکات بەخاوەنی ئەم کەرتە، پشتیوانی تەواومان ناکەن بۆ مانەوەو لەسەر پێوەستانی خۆی کە دەرفەتی کاری بۆ هەزاران خێزان رەخساندوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا بەردەوام نرخی عەلەف لەسەر خاوەن پرۆژەکان بەرزدەبێتەوە بەبێ ئەوەی چاودێری لەسەر کارگەکانی دروستکردنی عەلەف هەبێت، لەماوەی چەند مانگێكدا نرخی هەر یەک تۆن عەلەف لە ٤٥٠ دۆلارەوە بۆ ٥٥٠ دۆلار بەرز بووەتەوە، نرخی هەر یەک جوچک لە ٣٠ سەنتەوە بۆ ٨٥ سەنت بەرز بووەتەوە، پێشبینی دەکرێت نرخی جوچک بگاتە ١ دۆلار کە ئەمەش نرخێکی بەرزە بۆ خاوەن پرۆژەکان و تێچوی زۆر دەبێت."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، " لەکاتێکدا مریشک دەچێتە بازاڕەوە کە نرخی ٢٠٠ دینار زیاد دەبێت هەمولایەک نیگەرانیان دەگەیەنن پێمان و ڕێگری لێ دەکرێت بچێتە دەرەوە، ئێمە ماوەی سێ ساڵە داوا لەحکومەت دەکەین نرخ بۆ پەلەوەر دیاری بکات و بەشێوەی سیستماتیک ئەم کەرتە لە هەرەسهێنان و داڕوخان بوەستێنێت."

 

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان جەختی کردووەتەوە، "لەئێستادا بەهۆی چەندین نەخۆشییەوە رۆژانە لەناو هۆڵەکانی بەخێوکردنی پەلەوەردا بە سەدان جوچک و مریشک مردار دەبنەوە و زیانی زۆر بە خاوەن کێڵگەکان دەگەیەنێت، لەئێستادا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ترسیان لەوە هەیە جارێکی تر هۆڵەکانیان پڕکەنەوە لە جوچک بەهۆی گرانی عەلەف و جوچک ئەمەش وادەکات كەرتەکەمان بەتەواوی ئیفلیج ببێت."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "بەوپەڕی توانامانەوە ئەم کەرتەمان لەسەر پێ هێشتووەتەوە، نەمان هێشتووە تائێستا بکەوێت و بەردەوام دەستمان ناوە بەڕوی هەمو وەزارەت و کەسایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ هێشتنەوەی ئەم کەرتە و پشتیوانی کردنمان، بەڵام هەوڵەکانی ئەوان وەک پێویست نییە."

 

جێی ئاماژەیە لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان ٩٠٠ پرۆژەی بەرهەمهێنانی مریشک هەیە کە خۆی لە ١٣٠٠ هۆڵ دەبینێتەوە جگە لەپڕۆژەی نایاسایی.