گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەرزانکردنی نرخی بەنزین

2021.08.14 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەرزانکردنی نرخی بەنزین

ناس کورد- 

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو پلانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین داناوە، دەشڵێت، هۆکاری گرانبوونی بەنزین بۆ کەمبوونەوەی هاوردەکردن دەگەڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم (شەممە 14ی ئابی 2021) بە میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاند، " دوو پلانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین داناوە، یەکێکیان کاتییە و ئەوی دیکەیان درێژخایەن، بۆ ئەو مەبەستەش دوو تیمی پرۆفیشناڵ لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەستبەکار بوون و ئومێدەوارین بە زووترین کات گرفتەکە چارەسەر بکرێن."



 ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرپرسیارێتیی پاڵاوتن و بەرهەمهێنانی بەنزین دراوەتە کەرتی تایبەت و لای حکومەت نییە، بەڵام دەبێت لەگەڵ پاڵاوگە ناوخۆییەکان و وڵاتانی هەناردەکاری بەنزین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ بکەین و پلانێکی هەمیشەیی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە دابنێین." 

 

کەمال ئەتروشی ئەوەشی خستووەتەڕوو،  خوێندەوە بۆ زیادکردنی دەرهێنانی نەوتی خاو دەکەین بۆ ئەوەی نەوتی زیاتر بە پاڵاوگەکان بدەین".

 

وەزیری سامانە سروشتییەکان باسی لەوەشکردووە، "لەگەڵ وڵاتانی هەناردەکار و بەغداش لە هەوڵەکانمان بەردەوامین، لە دوو رۆژی رابردوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوومەوە و هاوهەڵوێستبووین لەسەر ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی پلانێکی نوێ بکەین بۆ ئەوەی کارەکانمان لەسەر بنەمای ئەخلاقی و پیشەیی بن و چیتر قەیران دروست نەبێت".

 

ئەتروشی جەختیشیکردووەوە، "دەمانەوێ سوود لەو بەنزینەش وەربگرین کە لە بازیان بەرهەمدێت و زیاتر بۆ شارەکانی دیکەی عێراق دەڕوات".